پڕۆسەی دادگایکردنی پێنج چالاکوانی تری بادینان دواخرا

بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی دیکەی ناوچەی بادینان لە دادگای هەولێر دواخرا. 

یەکێک لە پارێزەری دەستگیرکراوانی ناوچەی بادینان کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند" هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە پڕۆسەی دادگایی کردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە".

ئاشکراشیکرد: دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی بادینان دواخرا بۆ رێکەوتی ٢١ی ئەم مانگە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی هەریەکە لە (سلێمان کەمال، عامر خالید، سلێمان موسا، فرسەت ئەحمەد و جەمال خەلیل)، راگیراوانی بادینان لە دادگایی هەولێر بەڕێوەبچێت.


AM:09:45:06/10/2021