بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکى) لە دادگای هەولێر دواخرا.
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بۆ جارێکی دیکە دواخرا".
ڕۆژی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ دادگای تاوانهكانی دووی ههولێر بڕیاریدا به شهش ساڵ زیندانیكردن بۆ ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی (کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان).