یەکێتی ئەوروپا: سزادانی‌ چالاکوانانی‌ بادینان کاریگەری‌ نەرێنی‌ هەبوو لەسەر هەڵبژاردنەکان‌

نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سزادانی‌ چالاکوانان‌ و رۆژنامەنوسانی‌ بادینان کاریگەری‌ نەرێنی‌ لەسەر هەڵبژاردنەکە و ئازادی‌ رادەربڕین هەبووە".

ڤیۆلا کرامۆن نێردەی تایبەتی یەکێتی ئەوروپا راگەیەنراوێکی بەهەر سێ زمانی کوردی‌ و عەرەبی‌ و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەڵبژاردنەکان لە کەشوهەوایەکی ئارامدا بەڕێوەچون‌ و هیچ پێشێلکارییەکی گەورەشی تێدا تۆمارنەکراوە". 

باسی لەوەشکردووە: سزادانی رۆژنامەنوسان‌ و چالاکوانانی بادینان بەشەش ساڵ زیندانیكردن، کاریگەری نەرێنی هەبوو لەسەر هەڵبژاردنەکان.

نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەباشی بەڕێوەچووە و یارییکردن‌ و پێشێلکاریی لە پرۆسەکەدا ئەنجام نەدراوە.


PM:07:57:12/10/2021