هەولێر.. ماوەی ساڵێکە ژنە چالاکوانێک خاوەنی ٥ منداڵە لە ئاسایش زیندانییە


ژمارەیەك پارێزەر و چالاكوان داکۆکی لە ژنە چالاکوانی مافی مرۆڤ، بێریڤان ئەیوب دەکەن کە خاوەنی ٥ منداڵەو ساڵێکە لە ئاسایشی گشتی هەولێر "توقیف"ی کراوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی كردبێت.

پارێزەرەكان كەمپینێكیان بۆ ئەو مەبەستە راگەیاندووە و داوا لە ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەکەن کە پاڵپشتی بێریڤان ئەیوب، بکەن کە دایکی پێنج منداڵە و ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەکانیشی ببینێت.

بێریڤان ئەیوب حسێن، ساڵێک بەرلە ئێستا، بەسەردان چووەتە هەولێر، لە فاملی مۆڵی شارەکە لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنیی قەومیی و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانیی دەستگیرکراوە.

دەقی راگەیەندراوی كەمپینەكە:

کەمپینی ئازادی بۆبێریڤان ئەیوب چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
بۆڕای گشتی..
چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕاگیراو ( بێریڤان ئەیوب ) لەزیندانە و ئاسایشی گشتی هەولێر ( توقیف )ی کردوە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی ئەنجام دابێ ،
داوا لە ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و خانمان دەکەین کە پاڵپشتی ڕاگیراو خاتو ( بێریڤان ئەیوب ) بکەن کە دایکی ٥ منداڵە و ماوەی ساڵێک زیاترە دەستگیرکراوە و تەنانەت ڕێگای پێ نادرێت منداڵەکانیشی ببینێت و چەندین جار مانی گرتوە لەخواردن وخواردنەوە و هەرجارە و ۱٥ بۆ ۱٨رۆژ مانیگرتوە تا لەهۆش خۆی چوە بەزۆر ئاو و نانی پێ دراوە و لە ئێستادا بێریڤان بار و ڕەوشی تەندروستی زۆر خراپ تێکجوە و ئاگاداری کردینەوە و ووتی کە هه رچیم ڵێهات ئاسایشی گشتی هه ولێر لێی بەرپرسیارە لە ژیان ومەرگی بەگریانەوە پێی ڕاگەیاندین و ووتی من تەنیا چالاکوانی مافەکانی مرڤم تەنها تاوانم وەستان ئازادی ڕادەربڕین بوە و دژی نادادی و گەندەڵیم ، لەوەزیاتر تاوانم نیە ئەگەر ئەوەش تاوانە بابمرم لێرە..بۆیە داوای دەستبەجێ ئازاد کردنی دەکەین..
بۆردی پارێزەرانی ستاندەر
( بەشدار حەسەن ، کامەران تەها ،شۆرش کریم ئسماعیل ، رێباز وسو حمد فەرەیدون فاچل عوبێد )
هه رکەسێک دەیەوێ پاڵپشت وپشتیوانی ئەم کەمپینە بکات بۆئازادکردنی بێریڤان ئەیوب ناوی و پیشەکەی بنوسێت :
1ـ سەیران نەخشین چالاکوانی مافی مرۆڤ هه ولێر
2ـ ئاراس محمد چالاکوان سلێمانی
3 ـ هۆگر جەمیل دهۆک
4ـ دیار ولی کاسب
5 ـ پارێزە و ڕاوژکاری یاسای عدنان لەزەڕایەن
6 ـ چالاکوان و ڕۆژنامەنوس هێمن مامند
7ـ پارێزەر بڕیار کۆیی
8 ـ ئومێد عبداللە خوێندکاری کۆلیژی یاسا
9 ـ پارێزەر ئسماعیل کلێسەیی
10 ـ ڕۆژنامەنوس فەرمان رەشاد
11ـ بەمۆ بەکر سعید. پیشە فەرمان بەر
12ـ دەشتی یوسف چالاکوانی مەدەنی
13ـ ادهم عزیز کاسب هه ولێر
14ـ فیرۆز ئەحمد خوێندکاری زانکۆ
15ـ ڕێباز فخرالدین حسن کارمەندی تەندروستی
16ـ سایە شەهید جلال چالاکوانی ژنان لەپڕۆژەی ژن ژیان مەیکوژە و چالاکوانی ماڤی مرۆف لە اڵمانیا
17- هەرمێ عومەر کۆیی چالاکوان
18-ڕۆشنا محمدمامۆستا
19- نیان فەتاح مامۆستا
20-ڕێکخراوی ئاسۆی نوێ
21-بڕوا رەسول مامۆستای زانکۆ



PM:08:26:15/10/2021