ڤیدیۆ.. حەشدی شەعبی داوا لە لایەنگرانیان دەکەن لەسەرتاسەری عیراق برژێنە سەر شەقامەکان

لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە لایەنگرانیان دەکەن لە هەموو شارەکانی عێراق بڕژێنە سەر شەقامەکان. 

حەشدی شەعبی کە کۆمەڵێک گروپی چەکدارن سەر بە ئێران و لە عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی فەتحن، لە ڕاگەیەندراوێکدا دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە لەسەرتاسەری عێراق بڕژێنە سەر شەقامەکان. 

شەوی ڕابردوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و وتی" کۆمسیۆن هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە ململانێکان، بەڵکو ئەرکی پیشەیی خۆی بۆ بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەجێ گەیاندووە". 

هاوکات چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە پێکهاتووە لە هاوپەیمانی (دەوڵەتی یاسا، فەتح، نەسر، نەهجی وەتەنی، عطاء و رەوتی نیشتیمانی) لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوێستی فەرمی خۆیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، کە کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن. 


PM:04:50:17/10/2021