بەیانی ئەمڕۆ لە قەزایی دەربەندیخان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێران گردبوونەوە و ناڕەزاییان ئەنجام داو ڕێگایەکی سەرەکیان داخست.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە دژی گرانبوونی نرخی بەنزین بەشێك لە شۆفێران لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان گردبوونەوە و رێگەی سەرەكی نێوان ئەو قەزایە و شاری سلێمانییان داخست و
داوادەكەن نرخی بەنزین هەرزان بکرێت.
ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە، کە ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێکەوتووەتەوە.