پەرلەمانتارێک گەندەڵی گرانی بەنزین ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتاری گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح گەندەڵی گرانبوونی بەنزین لە هەولێر ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆمپانیاکانی حیزب قۆرخیان کردووە.

عەلی حەمە ساڵح لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەڵێت" ٣ کۆمپانیا قۆرخی ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار لیتر بەنزینیان لە هەولێر کردووە".

ئەو پەرلەمانتارە وردەکاری زیاتر دەدات و دەڵێت " حکومەتی هەرێم رۆژانە بڕی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت دەداتە کۆمپانیای کار، ئەو کۆمپانیایەش دەیپاڵێوێت و رۆژانە بە نرخی ٦٤٠ دینار بۆ هەر لیترێک دەیدات بە نزینخانەکانی سەن ئۆیڵ و کورد نەوت، بەڵام ئەوان کەمترین دەدەن بە ٦٦٠ دینار، بەنزینخانەکانیان داخراون لە بورسە زۆرینەی دەفرۆشن هەر لیترێک بە ٨٨٠ دینار، رۆژی نزیکەی یەک ملیۆن لیتر لە حکومەت وەردەگرن و بەو شێوەیە دەیفرۆشنەوە".

دەقی ڤیدیۆکەی عەلی حەمە ساڵح ببینە.. 




PM:09:40:23/10/2021