سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئۆردوغان بە ستەمکار ناوزەد دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا هێرشی توند دەکاتە سەر ئەردۆغان و تورکیا و بە ستەمکار و دەسەڵاتخواز ناوی دەهێنێت.

لەبارەی هەڕەشەی دەرکردنی ١٠ باڵوێزی ئەمەریکا و کەنەداو ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا لەلایەن ئۆردوغانی سەرۆکی تورکیاوە، دیڤید ساسولی تویتێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " دەرکردنی ١٠ باڵوێز نیشانەی ستەمکاری و دەسەڵاتخوازی حکومەتی تورکیایە، چاوپۆشی لێ ناکرێت."

لە درێژەی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی" بڕیاری دەرکردنی ١٠باڵیۆزی وڵاتانی ئەوروپی بەهۆی ئەوەی داوایان كردبوو عوسمان كاڤالا چالاكوانی توركیا ئازاد بكرێت قبوڵکراو نییە و هەڕەشەی توندی کردووە".

دوێنێ ئۆردوغان لەسەر هەڵوێستی هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا لەبارە چالاکوانێکی دەستگیرکراوەوە کە داوای ئازادکردنیان کردبوو، هەڕەشەی دەرکردنی باڵوێزی ١٠ وڵاتی کرد.



PM:10:48:23/10/2021