لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوەوە و رایگەیاند" بەستنی ماسک بۆ ھەمو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتوە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتوە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ناچاری".
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و بەرپرسی یەکەی ئیدارە سەربەخۆکان، لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبووە،
لە کۆبونەوەکەدا راسپاردەکانی وەزارەتی تەندروستی پەسەندکران و ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی بڕیارەکان نەبن، رێکارەکان توندتر دەکرێن".
دەقی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا:
- پرۆسه‌ی خوێندن راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به قوتابخانه و زانكۆ و په‌یمانگاكان به مه‌رجی ماسك به‌ستن، كه ناچارییه و ده‌بێت هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن.
- تا (1 ی 1ی 2022 ) ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ( مەدەنی و ئەمنی) ڤاكسین وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت و ناچارییه، هه‌ر فەرمانبەرێکیش پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێتبه‌ر.
- قوتابیان و خوێندكاران له (18) ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ناچارییه.
- كارمه‌ندان و خاوه‌نكاران له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ماسک ببەستن، بەڵام کاتەکە دیارینەکراوە.
-پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.
-دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
-لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
-پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.