" ئۆردوغان، سەرۆکی هەواڵگری بۆ دەستکردنەوە بەگفتوگۆ لەگەڵ کورد راسپاردووە "


رۆژنامەیەکی ناسراوی تورکی ئاشکرایکرد " ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی و سەرۆکی دەزگاکەی راسپاردووە دەستبکات بە ئەنجامدانی دانوستانی نوێ لەگەڵ کورد دا بکەن.

رۆژنامەی "زەمان" ی  ناسراوی تورکی بڵاویکردەوە " ئەردۆغان هەواڵگری وڵاتەکەی بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد چالاک کردووەتەوە، دوای قۆناغی یەکەم کە ساڵی ٢٠٠٩ دەستیپێکرد و ناوی لێنابوو "کرانەوەی دیموکراسی".  

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی خستۆتەڕوو" دانوستانەکانی ئەمجارە لەلایەن هاکان فیدان سەرۆکی میتەوە ئەنجام دەدرێن بەپێی رێنماییەکانی ئەردۆغان، لەو چوارچێوەیەشدا هەردوولا لەبرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا چەند کۆبوونەوەیەکیان کردووە".  

ئەوە لە کاتێکدا کە پەکەکە ئۆردوغان و سوپاکەی تاوانبار دەکات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی گەریلا و لە ماوەی شەش مانگدا ٣٢٣ جار چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە، هەروەها دوا لە دەزگا نێو دەوڵەتییەکان دەکەن لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن تورکیاوە بێنە دەنگ.



PM:09:52:25/10/2021