سلێمانی.. گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵ بەتۆمەتی رفاندنی کچێک دەستگیرکرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی گەنجێکی تەمەن (١٩) ساڵی بە تۆمەتی رفاندنی کچێک راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی  هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ كە كچەكەی ڕفێندراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد، دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربكرێت".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەئێستادا تۆمەتبار (ع ، س ، ع - تەمەن ١٩ ساڵ ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ لە یاساسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا تۆمەتبار دانی ناوە بە چەندین تاوانی دزیكردنی ماتۆڕ سكیل.


PM:08:16:26/10/2021