هەپەگە لەبارەی گیان لەدەستدانی گەریلایەك بە چەكی كیمیایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ناسنامەی شەهیدبوونی گەریلایەکی ئاشکراکرد کە بەهۆی چەکی کیمیایی و گازی ژەهری تورکیا لە مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێ شەهیدبووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی گیان لەدەستدانی گەریلایەك بە چەكی كیمیایی و گازی ژەهری سوپای توركیا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" سوپای توركیا لە بەرانبەر بەرخۆدانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ناتوانێ بەرەوپێش بچێت، بۆيە هەموو تەکنەلۆژیاکانی بەکاردێنێت، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بە سەختی مەیدانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە چەکی کیمیایی و گازی ژەهری بۆردوومان کرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا (تێکۆشەر زاگرۆس) شەهیدبوو".

ئەوەشی خستەڕوو: رۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، هێزەکانمان بە چالاکی تەقەمەنی لە سوپای توركیایاندا، لەو چالاکییەدا لانی کەم سەبازێك كوژرا و  چەند سەربازێكیش  برینداربوون، پاش چالاکییەکەش سوپای توركیا بە هێلیکۆپتەر بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە.


PM:10:15:30/10/2021