ڤیدیۆ.. بەفر لە بیابانێکی میسر دەبارێت

لە بیابانێکی وڵاتی میسر کە بەدەگمەن بەفری لێباریووە، دوێنێ یەک شەممە لەو بیابانە کە دەکەوێتە پارێزگای مورسی لە باکوری میسر بەفرباری.

ئەو شەپۆلی سەرمایەی کە لە شەممەوە لەو ناوچەیە هەڵیکردووە، لە ئەنجامدا تەرزەو بەفرێکی زۆر باریووە، ئەمەش بۆتە مایەی سەرنجی میدیاکاران و خەڵک و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لە ناوچەیە کردو چەندان ڤیدیۆو وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە.

ئەم دیاردە دەگمەنەش کە دووبارەبوونەوەی ئەستەم و کەمە بووە جێی سەرنجی میدیاکانی ئەو وڵاتانەشی بەلای خۆیدا راکێشاوە.





PM:02:27:01/11/2021