ژنێک گورچیلەی کچەکەی خۆی دەفرۆشێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ژنێک دەستگیرکرا كە هەستاوە بە بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە و گورچیلەیەكی كچەكەشی فرۆشتووە بە (١٠) ملیۆن دینار".

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەكان لە بەغداد بڕیاری دەستگیركردنی بۆ ژنێك دەكرد، كە بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە کردووە و گورچیلەی کچەکەی خۆشی  بە (١٠) ملیۆن دینار فرۆشتووە  بە كەسێكی نەناسراو لە یەكێك لە پارێزگاكانی باكوری عێراق".

ئاشكراشیدەكات، دوای دەستگیركردنی ناوبراو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بەپێی ماددەی (١٧) لە یاسای بازرگانیكرن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیركرا و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە تا تەواوی ئەو تۆمەت بارانە دەستگیر دەکەن کە لەم کەیسەدا بەشداربوون.


PM:01:05:03/11/2021