وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لەسەر هێرشەکەی سه‌ر ماڵی كازمی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لەسەر هێرشەکەی سه‌ر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت" له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ و رووداوی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ بۆ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە"ئاسودەین بە بیستنی ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەلامەتە، ئەم كارە ئاشكرا تیرۆریزمەی كە بە توندی ئیدانەی دەكەین، لە ناوجەرگەی دەوڵەتی عێراقدا ڕوویداوە، ئێمە لە نزیكەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق كە بەرپرسیارن لە چەسپاندنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق لە پەیوەندیداین و هاوكاریمان پێشكەش كردوون لە كاتێكدا لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم هێرشە دەكەن". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیش دەکاتەوە، بەڵێنەكانمان بۆ هاوبەشە عێراقییەكانمان بەردەوامە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پشتیوانی لە حكومەت و گەلی عێراقی دەكات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو ماڵی سەرۆك وەزیری عێراق (مستەفا كازمی) كرایە ئامانج كە سوپای عێراقی بە هەوڵێك بۆ كوشتنی كازمی ناودێری دەكەن، بەڵام كازمی په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ و وتی، خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌ گه‌ڵیدان سه‌لامه‌تن.


AM:08:42:07/11/2021