هۆشداری دەدرێت لەبارەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ڤایرۆس

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ڤایرۆس و دەڵێت "پێویستە ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر و ئامادەکاری بۆ بکرێت".

ئەمڕۆ هەینی ١٢ی تشرینی دووەم،  وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند " ڕه‌وشی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له‌ به‌شێک له‌ پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه‌ بڵاوبێتەوە".  

هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی ئەو ڕێژە کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا ، ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە." 

وەزارەتەکە داوادەکات، سەرجەم بنكه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان ، ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ زیادکردنی ڕێژەی کوتان و لەهەمانکاتدا ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی قەرەوێلەی پێویست بۆ توشبوانی ڤایرۆسەکە.  



PM:11:39:12/11/2021