مەلا بەختیار: كەس سیناریۆ بۆ ژیان و مەرگی خۆی دروست ناكات

مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، غەدرێكی ئێجگار گەورە لە من، بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن كرا، وتیشی" كەس سیناریۆ بۆ ژیان و مەرگی خۆی دروست ناكات". 

مەلا بەختيار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پاش وەرگرتنی چارەسەر لەئەڵمانیا و گەڕانەوەی بۆ شاری سلێمانی لە فڕۆكەخانە لەبارەی پرسی ژەهرخواردكردنی رایگەیاند" بەداخەوە لە دوای چوارەمین کۆنگرەی یەکێتییەوە، خەڵک خوا خوای بوو هاوسەنگەرەکانی لەناوبچن یاخود خۆی هەوڵی لەناوبردنی بدات".  

وتیشی" ئەمە پێشوازی نییە لە خودی مەلا بەختیار، بەڵکو دژایەتی ئەو غەدرە بوو کە لە من و بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە".  

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەکرد" ساڵانی دیکە چۆن بووم، هەروا دەبم، کەس چاوەڕێی ئەوە نەکات هەڵوێست و بیر و مەبادیئی خۆم بگۆڕم". 

ڕوونیشیکردەوە: كەس سیناریۆ بۆ ژیان و مەرگی خۆی دروست ناكات.


PM:02:42:13/11/2021