کرێی خویندن بۆ منداڵی شەهید و زیندانیکراوانی سیاسی خەرج دەکرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رايگەياند، قەرزەکانی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و زیندانیانی سیاسی خەرج دەکرێت.

 

ئەمرۆ چوارشەمە ١٧ی تشرینی دووەم، وەزارەتی شەهيدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاويکردەوە، لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەى کە پێشکەش دەکرێن بە کەسو کاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی کوردستان، وەزارەتی کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوان قەرزەکانی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی خەرج دەکات.


عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان باسی لەوەکرد، قوتابی و خوێندکارانى کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانى سیاسی کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی (٢٠١٦-٢٠١٧) و (٢٠١٧-٢٠١٨) و (٢٠١٨-٢٠١٩)یان وەرنەگرتووە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتەکەمان لە (هەولێر – سلێمانی – دهۆک ) و بەرێوەبەرایەتی کارو باری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکوک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.



PM:05:04:17/11/2021