وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی  رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ ٥٩٨٧ پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا ٤٦٥ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٥١٣  توشبو چاكبونه‌وه‌، ١١ توشبوش مردون.

ئەو ١١ کەسەی  گیانیان لەدەست داوە لەم  پارێزگایەنە بوون،  ٣ كه‌س له‌ هه‌ولێر، كه‌سێك له‌ سلێمانی، ٤ كه‌س له‌ دهۆك و ٣ كه‌سیشیان له‌ گه‌رمیان بون.




PM:06:19:17/11/2021