مەلا بەختیار لەبارەی جێگرتنەوەی کۆسرەت رەسوڵ روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی دەڵێت " هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە".

لەروونکردنەوەیەک مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، دەڵێت " هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم".
 
دەقی رونکردنەوە:

سەبارەت بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا
بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەنجام بدرێ. 

دەنگۆی ئەوە بە مەرام بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ.
یەکەم: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.

دووەم: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە. 

بۆیە تکایە هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.

مەلا بەختیار



PM:01:48:18/11/2021