"بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە قەندیل کوژرا"

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیا لە بناری قەندیل کوژرا.

ئاژانسی (ئەنادۆڵ) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند" عەلی حەیدەر قەیتان ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا لە قەندیل کوژرا".

عەلی حەیدەر قەیتان لە ساڵی (١٩٥٢) لە شاری دەرسیمی باکوری كوردستان لە دایکبووە، لەگەڵ دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) هەر لەناو ڕێكخراوەكەدا بووە، ناوبراو نزیکترین کەسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی (پەكەكە) بووە. 


AM:12:03:19/11/2021