"وەرگرتنی کۆچبەران لە لایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە دوورە لەڕاستییەوە"

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، وەزیرێکی ئەڵمانیا بەفەرمی پێی ڕاگەیاندین هەواڵی وەرگرتنی ٢٠٠٠ کۆچبەر لەلایەن ئەڵمانیا وە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە، بەفەرمی هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

سەفین دزەیی بۆ دەنگی ئەمریكا باسی لەوەکرد، ئێمە لە گەڵ لایەنەكانی ئەوروپا دەمێكە باسی ئەوە دەكەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵك ڕووییان تێ نەكات پێویستە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن لە كۆمەڵێك بواردا، مەسەلەی ئابورییە، پێشكەوتنی كۆمەڵگایە، بابەتی ئاسایشە، تا خەڵك دووچاری دڵەڕاوكێ نەبێت، كۆمەڵێك شتی تریش هەیە.

 

راشیگەیاند  "ئەوان دەتوانن هاوكارمان بن تا خەڵك بیر لە چوونە دەرەوە نەكاتەوە، بەڵام لە هەمانكاتدا خەڵك خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەموو كەس دەتوانن سەفەر بكەن".



AM:10:17:22/11/2021