كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستان بە سەرۆكی پەرلەمانی نەرویج دیاریکرا

مەسعود قەرەخانی، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج لە پارتی سۆشیال دیموکراتی کرێکار دوێنێ بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەکو سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا.

مەسعود قەرەخانی، ئەندامی پەرلەمان لە پارتی سۆشیال دیموكراتی كرێكاری نەرویج لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند" سوپاسی دیموكراسییەت دەكەم كە كەسێكی پەنابەر دەكاتە سەرۆكی پەرلەمان و رێگەی داوە ئەو پۆستە كەسێكی پەنابەر وەریبگرێت".

مەسعود قەرەخانی، بەرەچەڵەك كوردە خەڵكی ناوچەی پیرانشارە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و لە ساڵی (١٩٨٢) لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران لەدایكبووە، ساڵی (١٩٨٧) وەکو پەنابەر لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆچیانکردووە بۆ نەرویج، ناوبراو ساڵی (٢٠٠٩) یەکەمجار وەکو ئەندام پەرلەمان لەلایەن حیزبی کرێکارەوە هەڵبژێردرا، رۆژی (٢٤)ی ئەم مانگەش لەلایەن حیزبی کرێکارەوە وەکو سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج دەستنیشان کرا و جێگەی ئاوا کریستین هانسن، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی نەرویجی گرتەوە. 


PM:03:53:26/11/2021