مەلا بەختیار: ١٠ ملیۆنی خوێندکاران چییە، بەرپرس هەیە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری دزیووە


ئەندامی ئەنجومەنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی، مەلا بەختیار دوو دزی ئاشکرا دەکات کە دوو بەرپرس یەکێکیان ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری دزیوەو ئەوی تریان ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، بێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرا بکات.

مەلا بەختیار ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی تشرینی دووەم لە وتاری شەشەمین کۆنفرانسی دابڕان لە سلێمانی وتی" دەرماڵەی خوێندکاران بۆ دەرەوەی شار 100 هەزار و بۆ ناوەوەش لە 40 تا 60 هەزارە، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندكاران قسه‌ بكرێت، توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت”.
ئەو هۆشدار دەدات و دەڵێت "ئەگەر کێشەی خوێندکاران چارەسەر نەکرێت خۆپیشاندانەکان دەستپێدەکەنەوە."  
مەلا بەختیار نهێنی گەندەڵیەک ئاشکرا دەکات کە دوو بەرپرس ٧٠٠ ملیۆن دۆلاریان دزیووە، بەڵام وەک هەموو جارێکی دی ناوی دزەکان نابات و دەڵێت
"سه‌یره‌كه‌ش له‌وه‌دایه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندكاران هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویسته‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌ ٩ تا ١٠ ملیۆن دۆلار كێشه‌كان كۆتایی دێت، بەڵام حکومەت ئامادە نییە بیدات، کەچی مەسئول هەیە ٢٠٠ ملیۆنی دۆلاری دزیوە، هەیە ٥٠٠ ملیۆنی دزیوە".  

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی لەبارەی دۆخی جەماوەری یەکێتی و پارتیەوە وتی" لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا یەكێتی و پارتی نزیكەی ٧٠٠ هەزار دەنگ كەمیان كردووە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، وەزعمان زۆر خراپ دەبێت".


ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کۆنفرانسی دابڕان لە سلێمانی لە هۆتێل رامادا لە ژێر دروشمی ب "ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان" و فێمێنزیمی ڕۆشنگەری بە دروشمی " دەستیپێکردو چەند توێژە و وتار پێشەکەش دەکرێت.



PM:12:30:27/11/2021