"چاکسازی لەکەرتی دەرمان دەستی پێکردووە"

بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی دەرمان بڵاویکردەوە، رێگە نادرێت بە ھیچ شێوەیەک دەرمانی کوالێتی خراپ بێتە ناو ھەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ١ی کانوونی یەکەم شێروان عەلی، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی دەرمان ڕاگەیاندووە، ''ھەنگاوی زۆر باش نراون لە رێکخستنەوەی کەرتی دەرمان، بە تایبەتی ھێنانی دەرمان لە دەرەوە رێکخراوەتەوە و رێگە نادرێت بە ھیچ شێوەیەک دەرمانی کوالێتی خراپ بێتە ناو ھەرێمی کوردستان،  دەشڵیت رۆژانەش بە تۆن دەرمان لەناو دەبرێت و لێپچینەوە لە کۆگا و دەرمانخانەکان دەکرێت.''

وتیشی ''لە چوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رەوشی دەرمان، ٦٦ کۆمپانیای دەرمان سزا دراون، لەوانەش ٥٣ کۆمپانیا داخراون و سزای پێبژاردنیان بۆ کراوە بە ھۆی فرۆشتنی دەرمان بە شوێنی نایاسایی و سەرچێکردن.''

هەروەها  ١٣ کۆمپانیا سزای پێ بژاردنیان بۆ کراوە، ٢٨ کۆگای دەرمانیش سزا دراون به ھۆی سەرپێچیەوە، لەسەر سکاڵای ھاووڵاتیانیش ١٤ دەرمانخانە سزا دراون، کە دەرمانیان بە نرخی گران فرۆشتووە، لەگەڵ ھەبوونی دەرمانی نا یاسایی.


ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو، چاکسازیی دەرمان گەیشتووەتە ئاستێک رێگە نادەین ھیچ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی دەرمان لە کەرتی دەرمان کار بکات و داھاتی دەرمان لە ٣٥٠ ملیۆن دینارەوە بەرز کراوەتەوە بۆ دوو ملیار دیناری مانگانە، ئەمەیش ھەنگاوی زۆر پێویستن بۆ ئەوەی بتوانین رێگر بین لە گەندەڵیی نێو کەرتی دەرما.



PM:02:25:01/12/2021