چالاکوانێک لە بادینان دەستگیردەکرێت

هێزە ئەمنییەكانی دهۆک لە شارۆچكەی باتیفا ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە چونەتە سەر ماڵی چالاكوانێكی دیاری  زاخۆ خورشید فەرەج ئاغایان  دەستگیرییان كردوەو، ئەمەش وەک سەرەتایەکی دەستگیرکردنی سەرلەنوێی چالاکوانان هەژمار دەکرێت.

 ئەیهان سەعید، نوسەرو رۆژنامەنوس، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی " ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە،  لە باتیفا هێزە ئەمنییەكان چونە سەر ماڵی چالاكوان خورشید فەرەج ئاغا گولی و دەستگیرییان كرد.

هەروەها دەشڵیت "خورشید فەرەج ئاغا گولی، دەنگێكی ئازاو دیاری زاخۆیەو هەر پێشێلكارییەك بەرامبەری بكرێت، دەگەیەنرێتە شوێنی مەبەست."

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لەهەژماری خۆی لە فەیسبوك لەوبارەیەوە نوسیویەتی"ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک بەرپرسن لە ژیان و ئازادکردنی ھاوڕێمان خورشید گولی."



PM:11:20:01/12/2021