وێنە و ناوی شەهیدەكانی شەوی ڕابردووی سنووری قەزای مەخموور ببینن

شەوی ڕابردوو ژمارەیەک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆستی داعش لە سنووری قەزای مەخمور هێرشیان کردە سەر هەردوو گوندی (خدرجە و لاوەر)، کە بەهۆیەوە چەند شەهید و برینداری لێكەوتەوە.

هەروەها دوای ئەوەی داعش هێرشی كردە سەر ئەو گوندانە، هەریەک لە (ئازاد ئیسماعیل، بەرزان ئیسماعیل، نازم ئیسماعیل) سێ برا بوون و ئەندامی یەک خێزان بوون شەهید بوون. 

هەروەها لە بناری چیای قەرەچوغیش لە گوندی نازی کەند چەکدارانی داعش بۆسەیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە داناو لە ئاکامدا شەڕ و پێكدادان ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت پێشمەرگە بە ناوەکانی (رائید نفی خولە، نەقیب فەخرەدین سەعید، کامەران پوشۆ، سەنگەر شەریف، شوکر ئەبوزێد،  یاسین محەمەد، نازم رەزا) شەهید بوون.

هاوکات بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەش کە بریندارانی دەگواستەوە، دوو پێشمەرگە کە برای یەکتر بوون بە ناوەکانی (دڵشاد قادر و دیدار قادر) گیانیان لەدەستدا. 

وێنەی شەهیدەکان:


AM:08:58:03/12/2021