راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا سوپاسی مێرکڵی کرد بۆ ئەو هەموو کارەی بۆ ئەڵمانیای کردووە

راوێژکاری نوێی ئەڵمانیا، ئولاف شولتس سوپاسی مێرکڵی راوێژکاری کرد بۆ ئەو هەموو کارەی بۆ ئەڵمانیای کردووە.

لە کاتی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی راوێژکاری ئەڵمانیا، مێرکڵ کە سەر بەپارتی مەسیحی دیموکراتی بوو، وتی " ئەم بینایە رادەستدەکەم و کاریشی لەگەڵ بۆ ئەوەی باشترین پێشکەشی وڵاتەکەمان بکەین".

هەروەها وتیشی " وەک ئەزموونی خۆم هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی راوێژکاری ساتێکی سەرنجڕاکێشە، بەڵام گەر بەرپرسیارێتییەکە بە بە خۆشیەوە وەرگریت ئەوە جوانترین ئەرکە لە وڵاتدا"و هیوای سەرکەوتنی بۆ لشولتس کرد.

شولتس کە پێشتر جێگری مێرکڵ بوو، وتی " لەنێوانماندا هاوکاری و متمانەیەکی زۆر هەیە".

شلوتس وتیشی "  پێکهێنانی حکومەت لەم قەیرانە گەورەیەی ئێستادا تەواو نەبووەو پێویستی بە بەردەوامی و بەشداری پێکردنی لایەنەکان هەیە، وایدەدەنێم کە ئێمە لەو کارەشدا سەردەکەوین".

حکومەتە نوێکەی ئەڵمانیا بەڵێنیداوە قەیرانی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوهەوا بکاتە کاری لەپێشینەی بەرنامەکەی.

ئۆلاف شۆڵتز بووەنۆیەم راوێژکاری ئەڵمانیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، شۆڵتز لەکاتێکدا دێتە دەسەڵات، ئەڵمانیا لەبەردەم سەختترین قەیرانەکانی سەردەمدایە، ئاستەنگەکان بریتین لە هێشتنەوەی پێگەی ئەڵمانیا وەکو زلهێزێکی گەورەی یەکێتیی ئەوروپا لەکاتێکدا وڵاتان لە ٢٠١٥ـەوە رووبەڕووی شەپۆل بەدوای شەپۆلی هاتنی کۆچبەران بوونەتەوە.



AM:12:32:09/12/2021