وێنە.. خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک سزادرا و چالاکوانانی بادینان بەخشرا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی بەشێک لە سزادرا و چالاکوانانی بادینان لە لایەن ڕێکخراوی چەتری پارێزەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا. 

لەمبارەیەوە ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی لە ساڵڕۆژی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ، بەشداریمان کرد لە کۆنگرەی ڕێکخراوی (چەتری پارێزەرانی ئاشتی  نێودەوڵەتی)، کە بۆ ڕێزلێنانی زیندانیان و چالاکوانانی بادینان ڕێکی خستبوو لە هۆڵی هۆتێل ڕەمادا. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەرواری و دایکی گوهدار زێباری و عایشەی کچی مامۆستا شڤان و خانەوادەی شێروان شێروانی ئامادەبوون و خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا. 

وێنەکان:


PM:02:20:10/12/2021