بوومەلەرزەیەک لە دەریاچەی دەربەندیخان ڕوویدا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی رێختەر لە دەریاچەی دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانیدا روویداوە. 

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند " ئەم بەیانییە لە کاتژمێر ٤:١٤ خولەکدا، وێستگەکانیان بومەلەرزەیەکیان تۆمارکردووە بە دووری ٢٦ کلیۆمەتر لە باشوەی دەریاچەی دەربەندیخان، هەرلەراگەیاندراوەکردا هاتووە گوڕی بومەلەرزەکە ٣،٥ پلەی رێختەر بووە".

هەر ئەم بەیانییە بومەلەرزەیەکیش لە سلێمانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی پشڕاستنەکراوەتەوە
.



AM:08:57:21/12/2021