وهزیرى تهندروستى حكومهتى ههرێم ڕایدەگەیەنێت" چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی ڤایرۆسی كۆرۆناى ئۆمیکرۆن لە شاری هەولێر تۆمارکراوە".
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر پشکنینیان بۆ دەکرێت، کە گومان دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بن کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا چاودێریی بارودۆخەکە دەکەین، بۆ هەر گومانلێکراوێک و لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراقیش لهسهرخهتین هەر حاڵەتێک کە پشتڕاستکرایەوە بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیهنین.