ئه‌ندامیێکی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به تۆمه‌تی
ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا بریاری ده‌ستگیركردنی بۆ
ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی
کانوونی یەکەم، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشکرایکرد،
پاش پێداچونەوە به به‌ڵگه‌كانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه، بریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ مه‌یسا
یه‌حیا عه‌بدولره‌زاق، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ركرد به تۆمه‌تی
ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه دەڵێت،
مه‌یسا یه‌حیا عه‌بدولره‌زاق تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی، پاش ئه‌وه‌ی
ده‌ركه‌وتووه كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی
دانرابوو وه‌ریگرتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له‌و پاسه‌وانه تایبه‌تیانه‌ی
له ساتی كۆنترۆڵكردنی پارێزگای نه‌ینه‌وا تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێن ماونه‌ته‌وه.
لە بڵاوکراوەکەدا
هاتووە، به پێی مادده‌ی ٣٤٠ له یاسای سزادانی عێراقی، پێویسته كه‌سی تۆمه‌تبار
به زیندانیكردن سزا بدرێت كه ماوه‌كه‌ی له ٧ ساڵ كه‌متر نه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك
كه میلاكی سه‌ر به كه‌رتی حكومه‌ت بێت و تۆمه‌تبار به تاوانی زیان گه‌یاندن بێت
به‌و شوێنه‌ی كاری لێ ده‌كات، یاخود به‌كارهێنانی ئه‌و پۆسته‌ی بۆ ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی
وه‌ك به‌كارهێنانی پاره‌ی كه‌سانی دیكه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بەکاربهێنێت.