سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایدەگەیەنێت" به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستەنبوڵ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و (١٦) قوربانیه‌ی به‌له‌مه‌كه‌یان له فەڕه‌نسا ژێرئاوكه‌وت دواخرا".
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ر چی بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی، ته‌رمی قوربانیانی ڕووداوی نوكه‌ندی ئینگلیز بگه‌ڕێندرێنەوە هه‌ولێر، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستەنبوڵ دروستبووە".
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێر گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی نۆكه‌ندی ئینگلیز دوا ده‌كه‌وێت، بڕیاریشه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە ته‌رمه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تەرمی (١٦) کۆچبەری کورد کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکان لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە هەولێر.