"ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی دێت"

بەرێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد دڵنیای دەدەنە هاوڵاتیان کە لە ساڵی نوێدا كۆتایی بەم پەتایە دێت

ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی کانوونی یەکەم، تيدرۆس ئەدهانوم گیبروسیوس لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ساڵەوە، باس لەوە دەكات هەرچەندە هیچ وڵاتێك تا ئێستا بەتەواوی كۆڤیدی تێنەپەڕاندووە، بەڵام زۆر ئامراز بەردەست بۆ بەرەنگاربوونەوە و تا ئێستا هەشت ملیار و نیو ڤاكسین دابەش كراوە، چەندین چارەسەری نوێش پەرەی پێدراوە كە رێژەی مردن كەم دەكەنەوە

گیبرۆسیوس دەڵێت "راستە پێ دەنێینە ساڵی سێیەمی كۆرۆنا، بەڵام من دڵنیام ئەم ساڵ كۆتایی بەم مەترسیە دێت، ئەگەر بەیەكەوە كار بكەین".



AM:10:39:24/12/2021