بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای دەربەندیخان کەسێکی دیکە بە غازی غەڵوز گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکی تریش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی (دەرەدوین)ی قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە، گەنجێک بەناوی (ع، ح، ب) کە تەمەن (٢٣) ساڵە گیانی لەدەستدا و برایەکیشی بەناوی (م) تووشی تەنگەنەفسی بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەردوو گەنجەکە بە ڕەگەز سوورین و لە کارگەیەکی چەو و لم کاریان دەکرد.
ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، لە گوندی قۆپکەی سنوری ئاکرێ بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە دایکێک و چوار منداڵی بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.