هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" ڕێگای ڕواندز بێخاڵ بۆ هەولێر بەهۆی داڕمانی شاخ داخراوه".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە بڵاوکراوەیەکدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە هاتووچۆ بە رێگای بێخال نەکەن تا لە نزیکترین کاتدا ئاگادارتان دهکەینەوە، چونکە بەرد هاتوونەتە خوارەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی رێگاوبان بە هاوکاری بنکەی هاتووچۆی رواندز خەریکی خاوێن کردنەوە و رامالینی رێگاکەن، بۆ ئەو مەبەستەش رێگای گەلی عەلی بەگ بەکاربهێنن تا رێگاکە خاوێن دەکرێتەوە.