بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵەوە چەند شەقامێکى شاری هەولێر بە ڕووى شۆفێراندا دادەخرێت

بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێوە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو ژمارەیەک شەقامی شاری هەولێر بە ڕووی شۆفێراندا دادەخرێت. 
 
لەمبارەیەوە فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییانی شاری هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کەوا بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بە بۆنەی سەری ساڵی تازە لە کاتژمێر (7:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بە تەواوی دادەخرێن بە ڕووی شوفێراندا، هاتووچۆکردن تیایاندا تەنها بەپیادە دەبێت.

ناوى ئەو شەقامانەى بەڕووى شۆفێراندا دادەخرێن بریتین لە:
 
- چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو باخچەی برووسک.

- چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.

- چوارڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ.

- چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ.

- کۆتایی شەقامی حەمرا.

- شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ رێگەی شەقڵاوە، تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆرێگەی شەقڵاوە وە سایدی هاتن بۆلای رێگەی کۆیە کراوە دەبێت.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، بەڵام ئەم ئامادەکاریانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەو بۆنەیە.


PM:12:40:31/12/2021