بەرپرسێکی باڵایی وەزارەتی کارەبای عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی سزادرا

بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل بەرپرسێکی باڵایی پێشووی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا درا. 

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی (المدى) عێراقی ڕاگەیاند" بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە لیژنەی نەهێشتنی گەندەڵی ئەنجامیان داوە، دادگای تاوانەکانی (ڕەسافە) ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوانبار (رەعد موحسین غازی حارس) بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراقی بە شەش ساڵ زیندانیکردن  حوکمدا، لەگەڵ سزای (١٠) ملیۆن دینار". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی بەرپرسەکەی پێشووی وەزارەتی کارەبا كرابوونەوە، بریتی بوون لە وەرگرتنی بەرتیل و سەرانە، بە ماددەی (١٦٠)ی ساڵی (١٩٨٣)ی یاسای سزادانی عێراق حوكمدراوە. 


PM:12:10:05/01/2022