ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقە کردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی تەقەکردن لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند " دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە هەردوو گەڕەکی هەواری شار و تاڤگە تەقەی کردووە، پاش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شار و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژئاواوە دەستگیربکرێت، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیش بەسەر ئەوە چەکەدا گیرا کە ناوبراو تەقەی پێکردبوو".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیس دا هاتووە "لە ئێستادا تۆمەتبار (هـ.ف.ج) لەدایکبووی ١٩٩٧، کە دانیشتووی گوندێکی ناحیەی بازیانی سەر بەشاری سلێمانییە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

 

 


 



PM:04:59:05/01/2022