وەزیری تەندروستی: پێشبینییەکان نزیکن کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە کوردستان هەبێت

وەزیری تەندروستی ئاشکرایکرد، پێشبینییەکان لەوە نزیکن ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە کوردستان هەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە لە هەرێم پشتڕاست نەکراوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند " کارتی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسین، وەکو ڤیزایەکی ڤاکسین بەکاردێت و لە ئێستاشدا سەنتەرەکانی دروستکردنی کارتەکە لە پارێزگاکانی هەرێم سەرقاڵی دروستکردنین و هاوڵاتیان دەتوانن دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژ وەری بگرنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا ١٨٠ هەزار هاوڵاتی کارتەکەیان وەرگرتووە".


وتیشی" پێشبیننیەکان زۆر نزیکن لەوەی ئەم ڤایرۆسە بگاتە هەرێمی کوردستان و تیایدا بڵاو ببێتەوە، بۆیە رێککارە تەندروستییەکان چڕکراونەتەوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین، بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە هەرێمەکەمان پشتڕاست نەکراوەتەوە".

 



PM:02:17:06/01/2022