گەنجێک باوک‌و دایک‌و خوشک‌و برایەکی دەکوژێت


لە باشوری عێراق گەنجێک باوک و زڕدایک و  خوشک و برایەکی دەکوژێت و لە خێزانەکەی تەنها خوشکێکی بە برینداری دەردەچێت.
 
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە کە شەوی ڕابردوو سێ شەممە لە شاری نەجەف گەنجێک هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی باوکی و بە دەستڕێژی گولـلە باوکی و زڕدایکی و خوشکێکی و برایەکی 15 ساڵانەکەی کوشتووە.

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە لەو خێزانە تەنها   خوشکێکی بکوژەکە بە برینداری لە ماڵەکی هەڵهاتووە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو تاوانە نەزانراوەو پۆلیسی شارەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.



AM:11:06:11/01/2022