بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی
دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ درووستبووە،
بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەن خۆیان لە هاتوچۆکردن بۆ ئەو ناوچانە بەدووربگرن و رێگەیەکی
دیکە بدۆزنەوە.
ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بارانەوە لافاو لە بەشیک لە گەڕەکەکانی هەولێر
دروست بووە و داوا لە شۆفێران دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە بەکار هێنانی ئەو
ڕێگایانە.
لەراگەیەنراوێکدابەڕێوەبەرایەتی
هاتو چۆی هەولێرئەوەشهاتووە، سەرجەم شۆفێران
و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە هەندێک لە شەقامەکانی شار و دەوروبەری
لافاو دروست بوه و هاتوچۆ تیایدا ئهستهم بووه.
بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی بارانبارینەوە کە ماوەی
دوو رۆژە بەچڕی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لە شەوی رابردوەوە لە
ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر لافاو دروست بوە و هاوڵاتیان داوای بەهانەوە چون لە لایەنە
پەیوەندیدارەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لەگەڕەکەکانی زانایان، نوسەران، گوڵان، تەیراوە، شۆڕش و لە شەقامی ١٠٠ مەترییش
لافاو دروست بووە.