مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر کاندید کردنی هۆشیار زیباری بۆ پۆستی سەرۆک
کۆمار دەڵێت " به‌هۆی بوونی
دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری به‌پێی یاسا هۆشیار زێباری ناتوانێت ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت".
ئیسماعیل نامیق، بەرپرسی دەست لەکار کێشاوەی
ژوری یاسای بزوتنەوەی گۆڕان هاوکات مامۆستای زانكۆ، له‌باره‌ی
كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لە بڕگه‌ی سێیه‌می
مادده‌ی ٦٨ ده‌ستوری عیراقی‌دا ھاتووه، كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێویسته خاوه‌ن
ناوبانگێكی باش بێت و گه‌واھی بۆ بدرێت، كه ده‌ستپاكه و ئاكاری رێكه‌و دادپه‌روه‌ره
و دڵسۆزی نیشتمانه دەشڵێت، ھۆشیار زێباری ئه‌وكاته‌ی وه‌زیری دارایی بوو له‌سه‌ر
ده‌ست پیسیی و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارھێنانی ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه،
پشت به‌ست به‌ڕێكاره‌كانی پرساندن و متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌ی، دروسته بوترێت نه
ناوبانگی باشه، نه ده‌ستپاكه، نه ئاكاری رێكه، نه دادپه‌روه‌ره".
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشه‌ممه ١٢ی کانوونی دووەم، هۆشیار زێباری
خاڵی مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ره‌سمی بۆ پۆستی سه‌رۆك
كۆماری عیراق كاندید كرد.
ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو دا هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشتر به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، "دوای
دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان ئیشی تریش ماوه، ده‌بێت هاوكار بین ئاگامان له یه‌كتر
بێت، پابه‌ندبین و مه‌غرور نه‌بین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش هاوكار و
هه‌ماهه‌نگ بین".