شارەوانی بناری قەندیل لەبارەی بەفربارینەوە هۆشداری بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات

لە ڕاگەیەندراوێکدا شارەوانی بناری قەندیل لەبارەی ئەم شەپۆلی بەفربارینە هۆشداری بە شۆفێران و هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت" پێویستە شۆفێران زنجیر لە تایەكانیان ببەستن و بێ زنجیر خۆتان لەم ڕێگایە مەدەن". 

شارەوانی بناری قەندیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری بۆ شۆفێران كە دەیانەوێت ڕێگای بناری قەندیل بەكار بهێنن لە ئێستادا تیمەكانی شارەوانیمان سەرقاڵی ڕاماڵینی بەفر و پاككردنەوەی ڕێگاكەن لە كورتەكەوە بۆ ئێندزە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێگاكە بۆ ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل ئاساییە، بەڵام بۆ ئۆتۆمبێلی بێ دەبڵ پێویستە شۆفێرەكان زنجیر لە تایەكانیان ببەستن، تكایە بێ زنجیر خۆتان لەم ڕێگایە مەدەن. 


AM:09:12:16/01/2022