به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ،
ڕایگەیاند "سێ کەس بە تۆمه‌تی دزینی
ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا پیكاب ده‌ستگیركران، رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی کانوونی دووەم، پۆلیسی پارێزگای
هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر،
له گه‌ڕه‌كی موفتی سێ تۆمه‌تباریان به ناوه‌كانی (ز. ز. ا) و (ف. م. ز) و (ر. خ.
ز) به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا - پیكاب) ده‌ستگیر كرد.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌ستگیركراون، له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریشدا
گیراوه.
وتیشی "به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره
یاساییه‌كان، ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌ڕاست كران و لێكۆڵینه‌وه‌ش
له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".