قائیمقامی پێنجوێن بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی
بەفرێكی زۆرەوە شارەدێی پێنجوێن جوڵەی تێدا نەماوە ڕێگاکان هاتوچۆی تێدانییە.
زانا ڕەحمان قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، تاكو كاتژمێر ١٠:٣٠ خولەك نزیكەی ٧٠
سانتیمەتر بەفر باریوە و بە بەردەوامیش دەبارێت.
دەشڵێت"هەموو تیمەكان سەرقاڵی پاككردنەوەی شەقامە
سەرەكییەكانن، بەڵام فریا ناكەون و بەفرەكە زۆرە"
ئاشكرایكرد، خاڵی سنووری باشماخ و سەرجەم شەقامەكانی
پێنجوین بەهۆی بەفرەوە جوڵەی تێدا نییە هاتوچۆ کردن وەستاوە و هاوكات كێشەی تۆڕی كارەبا
و شكاندنەوەی درەخت و كێشەی ئاومان هەیە و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنینی.
سەبارەت بە پشووی سبەینێ، ناوبراو ڕایگەیاند،
"بۆ پشووی سبەینێ بەفرەكە دەزانێت و تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەو بارەوە نەدراوە".