هاتوچۆی هه‌ولێر له بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌دا داوا له هاوڵاتیان دەکات، به هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ حاڵه‌تی پێویستیش رێگای تونێلی پیرمام به‌كارنه‌هێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌به‌ر دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ 5 پله له‌ژێر سفر، له‌كاتی ئێستادا ڕێگای هه‌ولێر- شه‌قڵاوه به‌ر له تونێلی پیرمام له‌هه‌ردو دیوی هه‌ولێر و كۆڕێ شه‌قامه‌كه به‌ستویه‌تی و بوه‌ته شه‌خته، ئێستا تیمه‌كانی پاراستن و چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاوبانه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه بگه‌ن به سه‌ره‌تای شوێنی به‌ستنه‌كه بۆئه‌وه‌ی خوێ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڕێژن.
راشیگه‌یاندووە" تكا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین بۆ حاڵه‌تی پێویستیش نه‌یه‌نه ڕێگا، چونكه ده‌ربازكردنیان زۆر زه‌حمه‌ته، له‌كاتی ئێستادا به‌سه‌دان ئۆتۆمبێل له‌هه‌ردو دیوی تونێلی پیرمام گیریانخواردوه و ناتوانن جوڵه بكه‌ن له‌به‌ر شه‌خته، نامانه‌وێت ئه‌و سه‌دانه، ژماره‌كه‌ی به‌رزببێته‌وه و ببێت به‌هه‌زاران، تكایه تكایه مه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و ڕێگایه زیاتر په‌ك مه‌خه‌ن".