ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بڕیاردان لەسەر راگرتنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دواخرا.
دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی نوێنەران و سكاڵای هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران (عالیه نوسه‌یف و عه‌توان عه‌توانی) بۆ به دیاریكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ ١ی شووباتی ٢٠٢٢ دواخست.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجامدا و تێیدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەددوم بە (٢٠٠) دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە، هاوکات حاكم زاملی به (١٨٢) ده‌نگ به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاخه‌وان عه‌بدوڵا به (١٨٠) ده‌نگ به جێگری دووه‌م هه‌ڵبژێردران.