بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە بەشێک لە هاوڵاتییانی قەزای شارەزوور خۆپیشاندانیان ئەنجام دا

بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزای شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، دانیشتوانی قەزای شارەزووری سەر پارێزگای سلێمانی، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. 

لە خۆپیشاندانەکەدا هاوڵاتیانی دانیشتوانی قەزای شارەزوور باس لەئەوەدەکەن" ناوچەكەمان پەراوێزخراوە، ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر بكرایە ئێستا لەسەر شەقام نەدەبووین، پێوەری زیرەكمان بۆ دانراوە كە دەبوو بەهۆیەوە كارەبامان زیاد بكات". 

ئەوەشیان خستەڕوو، بۆ ماوەی دوو ساڵە نەوت دابەش نەكراوە، بەنزینی (٦٩٠) دیناریش لێرە دابەش ناكرێت، كێشەی كەمی غازیش هەیە لە ناوچەكەدا. 


AM:11:20:30/01/2022