دوای (١٦) مانگ لە دەستگیرکردنی بێریڤان ئەیوب ژنە چالاکوانی پارێزگای دهۆک دادگای دەکرێت، کە ناوبراو خاوەنی پێنج منداڵە.
كامهران حهسهن، ئهندامی تیمی كوردستانی رێكخراوی (CPT)ی نێودهوڵهتی رایگهیاند" بێریڤان ئەیوب حەسەن لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە، لە پارێزگای ھەولێر بەپێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە و تائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە".
بهپێی وتهی ئهو ئهندامهی تیمی كوردستانی رێكخراوی (CPT)ی نێودهوڵهتی" دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا، تەنیا چەند جارێک ڕێگە بە بێریڤان دراوە کە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت".
دۆسیەی بێریڤان بە تەنیا دۆسیەی چالاکوانێک نیە، بەڵکو دۆسیەی ژنێکی چالاکوانی ناڕازی خەڵکی بادینانە و پێویستە گروپەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ، لە ڕۆژی دادگاییکردنی ناوبراودا ئامادەییان ھەبێت و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بۆ بێریڤان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە رۆژی ١٤ی مانگی داهاتوو بێریڤان ئەیوب، یەکێک لە چالاکوانیانی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی دهۆک دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردنی داداگای بکرێت.